به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له سه‌دا ٨٠ی ماده‌ی سه‌ره‌كی بۆ یه‌كه سه‌نعه‌تییه‌كانی سه‌رانسه‌ری ئێران به‌رهه‌م نایێت و گازی هه‌شت یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فوولاد قه‌تع كراوه و به‌شێكی زۆر له سه‌نعه‌تی فوولادی ئێران به‌هۆی كه‌می گازه‌وه له‌كار كه‌وتوون.
به‌وته‌ی كارناسانی ئابووری، به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵ و ناكارامه‌ی ڕژیمی ئیسلامی به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی داهاتێكی زۆرتر چۆمه‌كانی كاروون و دزیان بۆ سه‌نعه‌تی فوولاد، سیمان و سرامیك وشك كردووه و ئێستا بۆ درێژه‌دان به كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیانه تووشی كێشه‌ی كه‌می گاز بوون له حاڵێكدا ئێران دووهه‌م وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری گازه له جیهان.