به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ر ژنێكی به‌لووچی به‌ندكراو له زیندانی كرمان به‌ناوی “زه‌ڕخاتوون مه‌زارزهی”دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێشتا هۆكاری به‌ندكران و سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ر ئه‌و ژنه به‌لووچه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستیپێكردووه. شایانی باسه كه له ماوه‌ی ١٢٠ ڕووژی ڕابردوودا لانیكه‌م ٧٠ به‌ندكراوی به‌لووچ له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه له‌سێداره دراون و به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، سزای ئێعدام به‌سه‌ر ٥٨ ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سه‌د ڕۆژی ڕابردوودا سه‌پێندراوه و ئه‌گه‌ری له‌سێدراه‌دانی ١٨ كه‌سیان له ئارادایه.