ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی به‌فرانبار، كاسبكاران و بازاڕیانی شاری جوانڕۆ له سه‌ده‌مین ڕۆژی شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی مانیان گرت.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوهتهو، سه‌داسه‌دی دووكانه‌كانی شاری جوانڕۆ هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ده‌مین ڕۆژی شۆڕشی گه‌لانی ئێران داخرابوون و به‌و شێوه‌یه خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی جوانڕۆ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی نیشان دا و داوایان له خه‌ڵكی ئێران كرد په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه گشتیه بن.