ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی به‌فرانبار، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له شاری جوانڕۆ هێرشیان كرده سه‌ر مه‌ده‌ره‌سه‌یه‌ك و موعهلیمێكیان به‌ناوی “عه‌بدۆلكه‌ریم مه‌حموودی”یان له‌پێش چاوی قوتابیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به‌شێوه‌ی نایاسی و به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته سه‌ر مه‌دره‌سه‌ی مۆته‌هه‌ری و “عه‌بدۆلكه‌ریم مه‌حموودی”یانیان له‌پێش چاوی قوتابیه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه. شایانی باسه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و موعه‌لیمه له‌به‌رده‌ستدا نییه.