ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی سه‌رماوز، خه‌ڵكی بێورانی سه‌رده‌شت مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی “هێمن حه‌مزه”یان به وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “هێمن حه‌مزه” ڕۆژی ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر گونده‌كه‌یان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ گیانی له‌ده‌ستدا و ڕۆژی ڕابردوو ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم به‌ڕێوه‌چوو.