ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، قوتابیانی كچ له شاره‌كانی كرماشان سنه به‌مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی چالاكیان ئه‌نجام دا و دژبه ڕژیمی ئیسلامی دروشمیان به‌رزكرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قوتابیانی كچ له كرماشان له ناوه‌ندی مه‌دره‌سه كۆبوونه‌وه و دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”یان وته‌وه و پاشان به ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قام دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رزكرده‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه قوتابیانی كچ له شاری سنه بۆ ڕێزلێنان له یادی “ئایدا ئاقافه‌زڵی” و ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی چالاكیان ئه‌نجام دا و سروودی شۆڕشگێڕانه‌یان خوێنده‌وه.