به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له شاری دیهلۆڕان پێنج ئه‌ندامی خێزانێكیان ڕفاندووه و گوشاریان خستۆته سه‌ریان بۆ ئه‌وه‌ی دانپێدانانی زۆره‌ملێیان لێ وه‌ربگرن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، سه‌ره‌تا برای گه‌وره‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه به‌ناوی “عه‌لیڕه‌زا به‌یگپوور” و پاشان برای دووهه‌م به‌ناوی “مه‌حموود ڕه‌زا به‌یگپوور” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. دوابه‌دواوی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و دوو برا، ئیداره‌ی ئیتلاعات به مه‌به‌ستی گوشار هێنان بۆ بنه‌ماڵه‌كه دوو خۆشكیان به‌ناوه‌كانی “گوڵناز به‌یگپوور” و “فاتمه به‌یگپوور” ده‌ستبه‌سه‌ركرد و كاتێك نه‌یانتوانی دانپێدانانی زۆره‌ملێیان لێ وه‌ربگرن بچووكترین برای ئه‌و بنه‌ماڵه‌شیان به‌ناوی “ئه‌میرمحه‌ممه‌د به‌یگپوور” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و ئێستا ماویه‌كی زۆره به‌بێ ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسیان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه و ئازار دان.