ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به‌رپرسانی كتێبخانه‌ی میللی تاران ڕاگه‌یاندنێكیان له‌سه‌ر مێزی ته‌واوی ئه‌و ژنانه‌ی حیجابیان نه‌بوو دانا و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تی ژنانی لێكه‌وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنانی ناڕازی كاتژمێر ٤ی ئێواره له مه‌یدانی سه‌ره‌كی ئه‌و ناوه‌نده كۆبوونه‌وه و به ڕه‌قس و سه‌مای ئازادی، دروشم نووسین و له‌ناوبردنی ڕاگه‌یاندنی به‌رپرسانی كتێبخانه بۆ له‌به‌رچاوگرتنی حیجابی زۆره‌ملێ، دروشمی ژن، ژیان، ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه.