ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، پۆلیسی شاری دیاربه‌كر هێرشی كرده سه‌ر ماڵی هه‌ندێك له دانیشتووانی ئه‌و شاره و ٢٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی پۆلیس درگای ماڵی ئه‌و ٢٠ كه‌سه‌یان شكاندووه و وێڕای بێڕێزی به بنه‌ماڵه‌كانیان، به ئه‌شكه‌نجه و لێدانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون. شایانی باسه كه ناسنامه‌ی چوار كه‌سیان ئاشكرا كراوه كه بریتیه له: “مه‌زڵووم قارداش”، “فه‌رماندار قارداش”، “سوحبه‌ت ئیڵدیز” و “موحسین ئاجار” و هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.