کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌ئه‌ستۆگرتنی كه‌فاله‌تی چوار به‌ندكراوی سیاسی كورد له‌لایه‌ن نوێنه‌ری پاڕله‌مانی سوید

له‌ئه‌ستۆگرتنی كه‌فاله‌تی چوار به‌ندكراوی سیاسی كورد له‌لایه‌ن نوێنه‌ری

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، “كامیلا هانسن” نوێنه‌ری حیزبی سه‌وزی سوید له‌ پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته، كه‌فاله‌تی سیاسی چوار به‌ندكراوی كوردی به‌ناوه‌كانی “پژمان فاتحی”، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی”، “موحسین مه‌زڵووم” و “وه‌فا ئازه‌ربار” له‌ئه‌ستۆ گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ماوه‌ی دوو حه‌وتووی ڕابردوودا و پاش له‌سێداره‌دانی دوو كه‌س له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لانی ئێران و سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ به‌ندكراوانی سیاسی، پاڕله‌مانتارانی وڵاتانی ئۆرووپایی به‌مه‌بستی ڕێگریكردن له‌ ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوانه‌، كه‌فاله‌تی سیاسی كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانیان له‌ئه‌ستۆ گرت و كۆده‌نگییه‌كی به‌هێز دژبه‌ سیسته‌می سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان دا پێكهات.