به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژن و ژنانی شۆڕشگێڕی كوردستان به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و لاوه شۆڕشگێڕه كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه سه‌ره‌تا یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگیان بۆ ڕێزلێنان له‌یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی ڕاگرت، پاشان سروودی “ئێوه گڵپه‌ی ئاگرن”یان خوێنده‌وه و دواجار یه‌كێك له به‌شداربووان له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و لاوه شۆڕشگێڕه قسه‌ی كرد و له كۆتاییشدا مه‌زاری ناوبراویان گوڵباران كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌ز به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانی له ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد.