وێڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی “ئیلهام مودەڕیسی”، نیگارکێشی خەڵکی سنە و دانیشتووی فەردیسی کەرەج، تاکوو ئێستا چارەنووسی ناڕوونە و لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی خەزەڵوەری ئهمساڵ، “ئیلهام مودەڕیسی”، تەمەن ٣٢ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا لە شەقامی فەردیسی کەرەج، لەلایەن هێزە ئهمنیهكانهوه دەستبەسەر و پاشان بۆ بەندیخانەی “کەچوویی” گوازرایهوه. ناوبراو لهلایهن دهزگای قهزایی ڕژیمهوه به “تێکدان و خراوکاریی له دامەزراوەکان”، “تێكدانی ئاسایشی گشتی”، “هاندانی خەڵک بۆ کوشتن” و “تهبلیغ دژی نیزام” تۆمەتبار کراوە. “ئیلهام مودەڕیسی”، وەکوو سەرپەرەستی برایەک و دایکێكی بەساڵاچووی نەخۆشی لە ئەستۆیە و لە ئێستادا پێویستی بە چاودێریی پزیشک هەیە.