ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له گه‌ڕه‌كی “شاری نوێ”ی كابۆلی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٨ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له نزیك هۆتێلێك كه بازه‌رگانانی چینی لێ نیشته‌جێبوون ڕوویدا و پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ش به‌رده‌وامی ده‌نگی ته‌قه‌ی فیشه‌ك بیستراوه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئۆرژانسی كابۆل، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٨ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.