ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ر سێ به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌ناوه‌كانی “هه‌ژار حه‌میدی”، “فه‌رهاد و فه‌رزاد تاهازاده” دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “هه‌ژار حه‌میدی” ڕۆژی ٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه و وێڕای سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ریدا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه، هه‌روه‌ها “فه‌رهاد و فه‌رزاد تاهازاده” ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شنۆوه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و سێ كه‌سه‌ی به تۆمه‌تی “موحاربه” به ئێعدام مه‌حكووم كردووه.