کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له‌ شاری سنه‌

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” لاوی گیانه‌بختكردووی ڕێگای ئازادی له‌ شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه‌ و به‌ به‌شداری هه‌زاران كه‌س به‌ڕێوه‌چوو.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له‌ كاتی خۆپێشاندانه‌كانی  شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی سه‌رماوه‌ز، به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه، گیانی به‌ختكرد و ته‌رمه‌كه‌ی به‌ نهێنی و له‌ژێر گۆشاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم نێژدرا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ مه‌ر‌اسیمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئه‌و لاوه‌ به‌ به‌شداری هه‌زاران كه‌س و له‌ گۆڕستانی شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوا به‌وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه‌ كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو.

بابەتی پەیوەندیدار

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكێكی ژینگه‌پارێز له‌ شاری سنه‌

-

گیان‌له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری بانه

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی دیكه‌ له‌ پیرانشار

-

پۆلۆمپ كردنی ڕستوورانی “ڕۆمانۆ” له‌ شاری سه‌قز

-

دۆخی ناله‌باری “شه‌وگار محه‌ممه‌دی” له‌ كه‌مپی دیپۆرتیه‌كانی توركیا

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ١٣ سیاسه‌تمه‌داری كورد له‌ باكووری كوردستان

-