ڕۆژی یهكشهممه ٢٩ی مانگی خهزهڵوهر، خۆپیشاندانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان لە گەرمیان و سلێمانى بە مەبەستى پێدانى دەرماڵە و کەمکردنەوەى کرێکى خوێندنى پارالێل دەسیتیپێکردەوە و تێیدا بایکۆتى هۆڵەکانی خوێندنیان کرد.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ئەمرۆ خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاى تەکنیکى گەرمیان دەستیان بەخۆپیشاندان کردەوە و تێیدا هاوشێوى خوێندکارانى ناوچەکانى دیکە داواى پێدانى دەرماڵە و کەمکردنەوەى نرخى خوێندنى پارالێلیان کرد و لە ئێستاشدا ڕێگاى سەرەکى سلێمانى- گەرمیانیان داخستووە. ئەوەش لەکاتێکدایە، لە هەفتەى ڕابردوودا بەهۆى بەردەوامى خۆپیشاندانەکانەوە سەرۆکایەتى زانکۆى سلێمانى دەوامى خوێندنى ڕاگرت و ئەمڕۆش پڕۆسەى خوێندن دەستیپێکردەوە، بەڵام جارێکى دیکە خوێندکاران درێژەیان بە خۆپیشانداندا.