ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، کۆمەڵێک لە ئەندازیاران، بازاڕیان، چالاکانی مەدەنی، وه‌رزشوانان، موعه‌لیمان، و خه‌ڵكی ئاسایی شاری سەقز له ماڵی “په‌رهام په‌روه‌ر” كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌برد و پاڵپشتی خۆیانیان لە “پەرهام پەروەر” و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “پەرهام په‌روه‌ر” ئه‌ندازیار و وه‌رزشوانی خه‌ڵكی شاری سه‌قز كه لە ناڕەزایەتییەکانی شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ركرا و تۆمەتی موحاریبەی بە سەردا سەپاوە، ئه‌مرۆ خه‌ڵكی شاری سه‌قز بۆ پاڵپشتی له خۆی و بنه‌ماڵه‌ی و دژبه كۆماری ئیسلامی له ماڵی ناوبراو كۆبوونه‌وه و خوازیاری كۆتایی پێپهێنانی ئه‌و كرده‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی بوون.