کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

راگەیاندنی دەبیرخانەی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵە سەبارەت بە مەحكووم كردنی هێرشی موشكی و پەهپادی بۆ سەر ناوەندی حیزبە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران لە هەرێمی كوردستان

 

كاتژمێر ٩ ی بەیانی ئەمرۆ، سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی بۆ جارێكی دیكە بە مووشەكی دوورهاوێژ و پەهپاد هێرشی كردە سەر ناوەندی حیزبە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران لە هەرێمی كوردستان. لەم هێرشەدا بە داخەوە دوو پێشمەرگەی حیزب دیموكراتی كوردستانی ئێران گیانیان بەخت كرد و چەند پێشمەرگەش بریندار بوون. ئێمە ئەو هێرشە درندانەیە بۆ سەر ناوەندە سیاسیەكان و شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەكان لە هەرێمی كوردستان، بە توندی مەحكووم دەكەین و لەم رێگەیەوە هاودەردی قووڵی خۆمان لە گەڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و بنەماڵەی گیانبەختكردوان دەردەبڕین. هیوای چاك بونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازین.
كۆماری ئیسلامی ئێران كە بەرانبەر بە سەرهەڵدانی شۆرشگێڕانەی جەماوەری وا لە قوولایی كۆمەڵی كوردستان و ئێراندا لە ئارا دایە داماوە، دەست بۆ هەر ئامرازێك دەبات بۆ ئەوەی وا بنوێنێ كە سەرچاوەی ئەو شۆڕشە نەك لە ناخی كۆمەڵ بەڵكوو لەودیوی سنورەكاندایە. بێ گومان ئەو هەوڵانە نەزۆكن و رژیم نەك هەر ناتوانێ بیرورای گشتی بەم شێوە سواوانە فریو بدات، بەڵكو تەنانەت وەكوو هێزنواندنێكی نیزامیش، سووك و بێ بایخە و ناتوانێ بە درێژ كردنەوەی تەمەنی رژیم خزمەت بكات. ئێمە دڵنیاین سەرهەڵدانی جەماوەری لە ئێران بە دروشمی: ” ژن، ژیان، ئازادی” دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی تێپەڕ دەكات و لە سەر دەستی كرێكارانی ووشیار و جەماوەری بێبەش و ستەم‌لێكراو بەرەو پێكهێنانی كۆمەڵی مروڤی ئازاد و یەكسان تێرو تەسەل ، هەنگاو دەنێت.

دەبیرخانەی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵە
( ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)
٢٣ ی خەزلوەری ١٤٠١ی هەتاوی
١٤ی نوامبری ٢٠٢٢ی زاینی

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوی ژمارە پازدەیەم ڕۆژی دڵنیایی مشتومڕە کۆتا جەنگی ئێمە ئینتەرناسیۆناڵە ڕزگاری مرۆڤەکان کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز!

-

ڕاگەیاندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاری ٢٠٢٤

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بە هەموو تواناوە  پشتیوانی لە ژنانی بوێر و ئازادپۆش و لاوە قارەمانەکانیان دەکەن!

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

حکوومەتی ئیسلامی لەئاست خەڵک،ناوچەکە و جیهاندا،لەهەمووکاتێک لاواز و تاککەوتووترە-هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-