ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، قوتابیانی مه‌دره‌سه و خوێندكارانی زانكۆ له چه‌ند شاری ئێران دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قوتابیانی مه‌دره‌سه له‌شاره‌كانی سه‌قز و ئیلام دژبه كۆماری ئیسلامی چالاكییان ئه‌نجام دا و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان وته‌وه، هه‌وره‌ها خوێندكارانی زانكۆكانی ئازادی ورمێ، تاران، به‌هه‌شتی، ته‌باته‌بایی، هونه‌ر و مێعماری و ته‌ورێز كۆبوونه‌وه و سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیمیان ئیدانه كرد و دروشمه‌كانی “خوێندكاری زیندانی ئه‌بێ ئازاد بكرێت” و “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت”یان به‌رز كرده‌وه.