ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئێرانیانی وڵاتی ئۆستڕاڵیا له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی له كانبرا كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیان له شاره‌كانی سیدنی، ئادلاید، ملبۆڕن، بیرزبین، پێرت و چه‌ند شاری دیكه خۆیان گه‌یانده به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی له‌شاری كانبرا و به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی قوربانیان، سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌رانیان به توندی مه‌حكووم كرد و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه به‌رپرسانی ڕژیم، پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران ده‌ربڕی.