به پێی ڕاپۆرته‌كان، له هەندێک لە مه‌دره‌سه‌کانی شاری سەقز، داوای بڕی پارەی ١٠٠ هەتا ١٥٠ هەزار تمەنیان لە بنەماڵەی خوێندكاره‌کان کردووە.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، لە ماوه‌ی چەند ڕۆژی ڕابروودا و لە بەرەبەری هاتنی وەرزی سەرما لە شاری سەقز، چەند مه‌دره‌سه‌یەکی شاری سەقز، به بیانووی دابینکردنی پارەی گاز، ئاو و به‌رق داوایان لە خوێندكاره‌کان کردووە کە بڕی پارەی ١٠٠ هەتا ١٥٠ هەزار تمەن بۆ مه‌دره‌سه بێنن. ئه‌مه له كاتێكدایه كه بەپێی مادەی ٣٠ی قانوونی ئه‌ساسی ئێران، هەتا کاتی تەواوکردنی قۆناغی دواناوەندی و هەتا چوونە زانکۆش، حکوومەت بەرپرسیارە لە دابینکردنی سه‌رجه‌م هه‌زینه‌ی مه‌دره‌سه و خوێندكاره‌کان. شایانی باسه، ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕەزبەری ئه‌مساڵیش، یەکێک لە مه‌دره‌سه‌کانی شاری جوانڕۆ، به بیانووی دابینکردنی پارەی گاز، ئاو و به‌رق، داوای لە خوێندكارانی ئەو مه‌دره‌سه‌یە کردبوو کە هەر خوێندكاره‌ک بڕی ٥٠ هەزار تمەن لەگەڵ خۆیان بهێنن كه ئه‌م داواکارییە ناڕەزایەتیی بنەماڵەی خوێندكارانی لێكه‌وتبووه‌وه.