کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵه له دەرەوەی وڵاتبه بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانی هاوڕێ عبدالله‌ عبدالهی

ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵه له دەرەوەی وڵاتبه بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانی هاوڕێ عبدالله‌ عبدالهی

 

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار بووین کە هاوڕێ عبدالله‌ عبدالهی، ناسراو به ”مەلا عبدالله‌ سەرباز” بە هۆی نەخۆشینەوە لە وڵاتی ئاڵمان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

هاوڕێ عبدالله‌ ساڵی ١٩٣٣ زاینی له‌ ناوچه‌ی شنۆ له‌ دایك بوو. خه‌باتی سیاسی له‌ ساڵی ١٣٣٠ هەتاوی دژی حكومه‌تی پاشایەتی ده‌ست پێ كرد. ساڵی ١٣٣٨ به هۆی چالاکی سیاسییەوە له‌ لایەن ساواكه‌وه‌ دەستبەسەر کرا. هاوڕێ عبدالله‌ له‌ شۆرشی ساڵی ساڵی ١٣٤٧ بەشداری چالاکانەی کرد و دواتر بۆ ماوەیەک لە باشووری کوردستان وەک پێشمەرگە درێژەی بە خەبات دا. كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران لە لایەن ساواکەوە دیسانەوە دەستبەسەر کرا و بە پێنج ساڵ زیندان مە‌حکووم کرا. هاوڕێ عبدالله‌ لە شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ چالاکانە بەشداری کرد و یەکێک لە دیارترین پێشەنگانی ئەو شۆرشە لە ناوچەی مه‌رگه‌وه‌ر بوو. هاوڕێ عبدالله‌ ساڵی ١٣٥٨هاته‌ ناو ڕیزەكانی كۆمه‌ڵه‌ و بوو به سیمایەکی ناسراو و کادیرێکی جێی متمانه. هاوڕێ عبدالله‌ له‌ ساڵی ١٩٩٠ له وڵاتی ئاڵمان نیشتەجێ بوو و لێرەش بە خەبات و تێکۆشان دژی ستەم و هەڵاواردن درێژەی دا.

هاوڕێ عبدالله‌ خه‌باتكارێكی به‌ ئه‌زموون بوو كه‌ به‌ درێژایی ژیانی دژی زوڵم و كۆنه‌‌په‌رستی خەباتی کرد وەفادار به ڕێبازی هەژاران و چەوساوەکان مایەوە.

بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانی هاوڕێ عبدالله‌ سەرەخۆشی دەکەین لە سەرجەم بنەماڵەی ئەم ئازیزە و خۆمان بە شەریکی غەمیان دەزانین.

نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوی ژمارە پازدەیەم ڕۆژی دڵنیایی مشتومڕە کۆتا جەنگی ئێمە ئینتەرناسیۆناڵە ڕزگاری مرۆڤەکان کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز!

-

ڕاگەیاندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاری ٢٠٢٤

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بە هەموو تواناوە  پشتیوانی لە ژنانی بوێر و ئازادپۆش و لاوە قارەمانەکانیان دەکەن!

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

حکوومەتی ئیسلامی لەئاست خەڵک،ناوچەکە و جیهاندا،لەهەمووکاتێک لاواز و تاککەوتووترە-هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-