ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی سووریه به تۆپخانه هێرشیان كرده سه‌ر كه‌مپی ئاواره‌كانی ئیدلب و به هۆیه‌وه ٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی چاو‌دێر مافی مرۆڤی سووریا، هێزه‌كانی ڕووسیه‌ش له‌و هێرشه‌دا یارمه‌تی ئه‌رته‌شی سووریه‌یان داوه، شایانی باسه كه له نێو كوژراوه‌كاندا ته‌رمی دوو منداڵیش دوزراوه‌ته‌وه و ده‌یان بریندار ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون و باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره.
