ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتانی ئاڵمان، بلژیك و ئیماراتی یه‌كگرتوویی عه‌ره‌بی به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران كۆبوونه‌وه و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی وڵاتی ئیماراتی یه‌كگرتوویی عه‌ره‌بی پاش ته‌واوبوونی كێبه‌ڕكێی فووتساڵی ئێران و برزیل ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه و ئێرانیان له شاری “لایپزیك”ی ئاڵمان به ڕێپێوان له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، پشتیوانی خۆیان له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها ئێرانیانی دانیشتووی شای بڕۆكسلی بلژیك له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییدا به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ڕژیم، دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه.