له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ناسنامه‌ی سێ گیان به‌ختكردووی دیكه‌ی ڕێگای ئازادی ئاشكرا كراوه كه بریتین له: “مێهران شكاری” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و خه‌ڵكی میاندوواو، “عێرفان نه‌زه‌ری” خه‌ڵكی تاران و “محه‌ممه‌د قائمی فه‌ر” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و خه‌ڵكی شاری دزفوول.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مێهران شكاری” كه له ڕێوه‌ڕه‌سمی چله‌ی “حه‌دیس نه‌جه‌فی” و”ڕه‌زا ئێراندووست” به‌شداری كردبوو، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكردووه و ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ ڕاده‌ستكردنی ته‌رمه‌كه‌ی داوای ٢٠٠ ملیۆن تمه‌نیان له بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردووه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه “عێرفان نه‌زه‌ری” قاره‌مانی وه‌رزشی “له‌ش جوانی” له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپێشاندانه‌كانی شاری تاران به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌ران گیانی به‌ختكردووه و “محه‌ممه‌د قائمی فه‌ر” له ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری دزفوول به فیشه‌كی هێزه‌كانی ڕژیم پێكرا و پاش ١٥ ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه گیانی به‌ختكرد.
