شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ناره‌زایه‌تییه‌كانی دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له چه‌ند شاری ئێران درێژه درا و لاوانی شۆڕشگێڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی قاره‌مانی مه‌ریوان پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی “نه‌سرین قادری” له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامیه‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له گه‌ڕه‌كه‌كانی مووسك، ته‌په‌ی مووسه‌وی، كانی دینار و گوندی نێ، شه‌ڕی قورس له نێوان لاوانی شۆڕشگێڕ و هێزه‌كانی ڕژیم هاته ئاراوه و به لانیكه‌م ٣٥ كه‌س برینداربوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوانی شاره‌كانی سنه، كرماشان، مهاباد و بۆكانیش به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵكی مه‌ریوان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و تا دره‌نگانی شه‌و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، له نازی ئاباد، حه‌فت حه‌وز، سه‌تارخان و شه‌ریعه‌تی تاران خه‌ڵكی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه دیكتاتۆر ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له شاری كرماشان ژنانی شۆڕشگێڕ به كۆبوونه‌وه و وتنه‌وه‌ی دروشم له‌چكه‌كانیان ئاگردا، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ناڕازی له شاره‌كانی بووشێهر و به‌مپوور له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن و سێ كادر و سه‌ربازێكی سپای پاسداران له‌لایه‌ن سه‌ربازێكی به‌لووچه‌وه كوژران.
