له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا وڵاتی ئاڵمان گۆڕه‌پانی مانگرتنی به‌رینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی ئاسن بووه و ئه‌و مانگرتنه هێشتا درێژه‌ی هه‌یه.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له ٢٠٠ هه‌زار كرێكار و كارمه‌ند به شێوه‌ی كاتی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و په‌یوه‌ستی مانگرتنی ڕێكخراو له‌لایه‌ن سه‌ندیكای “ئای،جی،مێتال” بوون و داوایان له خاوه‌نكار كرد داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات. به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكاران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٨ له سه‌دی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیانن، له‌حاڵێكدا خاوه‌نكار ته‌ینا بڕی ٣ هه‌زار یۆرۆی له ژێر ناوی “په‌رداختی تایبه‌ت” بۆ هه‌ر كرێكار له ماوه‌ی ٣٠ مانگی داهاتوودا ته‌رخان كردووه.
