له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو خۆشكی خه‌ڵكی لاهیجان به‌ناوه‌كانی “مونا و ئاتێنا فه‌ره‌همه‌ند” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو خۆشكه له‌كاتی چوون بۆ ده‌رمانخانه بۆ كڕینی ده‌رمان بۆ باوكیان كه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه و “مونا” كه خۆشكی گه‌وره‌تر بووه به‌سه‌ختی بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و خۆشكه بچووكه‌كه‌شی كه ته‌نیا ١٥ ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و له‌و كاته‌وه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.