وڵاتانی گرووپی “جی ٧” ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد و پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران ده‌ربڕی.
وڵاتانی ئا‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ڕانسه، ئاڵمان، ژاپۆن و كانادا له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هه‌وڵه‌كانی كۆماری ئیسلامیان بۆ تێكدانی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌رانیان به توندی مه‌حكووم كرد و له كۆتاییدا پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری دووپات كرده‌وه.
