ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو ده‌رهێنه‌ری خه‌ڵكی تاران به‌ناوه‌كانی “فه‌رامه‌رز ڕه‌مه‌زانیان” و “حیسام حه‌سه‌ن ئابادی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاری تاران له دوو هێرشی جیاجیادا بۆ سه‌ر ماڵی ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده، وێڕای پشكنینی ماڵ و زه‌وت كه‌ردنی كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانیان، هه‌ر دووكیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه.