له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی، سزای سێدارەی بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی شارۆچكه‌ی “کۆتۆل”ی سەر بە ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی دا سەپاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ته‌وحید ده‌روێشی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “گڕناوێك”ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی “كۆتۆل”ی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، ڕۆژی شه‌مممه ٢٣ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپێشاندانه‌كانی شاری ته‌ورێز، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن دادگاوه به ئێعدام مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو له یه‌كێك له به‌نزینخانه‌كانی شاری ته‌ورێز له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نج و ئازار دراوه و پاشان به‌بێ هه‌بوونی مافی پارێزه‌ر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه، ئه‌وه له حاڵێكدا كه ناوبراو ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه.