دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕۆژی ههینی ١٣ی مانگی خهزهڵوهر ڕایگەیاند، تائێستا تەرمی ٢٣ کۆچبەری یەختە نوقومبووەکەی سێشەممەی ڕابردوو دۆزراونەتەوە، کە بە ٧٠ کۆچبەرەوە لە دەریای ئیجە ژێرئاو کەوتبوو.
بهوتهی نوێنەری ئهو ڕێكخراوهیه، سەرلەبەیانی ڕۆژی ههینی تەرمی پیاوێكی دیکە لە ڕووداوی یەختە نوقومبووەکەی ڕۆژی سێشهممەی ڕابردوودا دۆزراوەتەوە و تائێستا ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لەو یەختەدا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٢٣ کۆچبەر. بهپێی زانیارییهكان، یەختەکە شەوی سێشەممەی ڕابردوو لە دەریای ئێژەدا بە ٧٠ کۆچبەرەوە نوقومبووە و تهنیا ١٢ کۆچبەر ڕزگارکراون و 12 کۆچبەر لەوانەی گیانیان لەدەستداوە پیاون و شەشیان ژن و پێنجی دیکەیان منداڵن، کە دوو کچ و سێ کوڕن، بەڵام تائێستا ناسنامەی هیچکام لە قوربانییەکان ڕوون نەکراوەتەوە.