ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشی كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلی “عێمران خان” سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی پاكیستان و به‌هۆیه‌وه ناوبراو و چوار كه‌س له پاسه‌وانه‌كانی به‌سه‌ختی برینداربوون.
مانگی ڕابردوو “عێمران خان” حوكمی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پاكیستانی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی پێنج ساڵه‌ی له پاڕله‌مان بەرەورووی ئاستەنگ کرد و دادگای ئه‌و وڵاته‌ش ناوبراوی به گه‌نده‌ڵی و فرۆشتنی نایاسایی داراییه‌كانی ده‌وڵه‌ت تۆمه‌تبار كردووه و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌و حوكمه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پاندووه.