ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی “حه‌یس نه‌جه‌فی” له كه‌ره‌ج، “مێهرشاد شه‌هیدی” له ئه‌راك، “ئه‌میر نه‌ورووزی” له به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی، “غه‌زاڵه چولابی” له ئامۆل، “مه‌هسا موگویی” له فوولادشاری ئیسفه‌هان، “جه‌واد حه‌یده‌ری” له قه‌زوێن و “بێهنام لایق پوور” له ڕه‌شت به‌به‌شداری هه‌زاران كه‌س به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كه‌س له ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی “حه‌دیس نه‌جه‌فی” له كه‌ره‌ج به‌شدارییان كرد و هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و تێكهه‌ڵچوونی قورس ڕوویدا و ده كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیم كوژران و برینداربوون، له مه‌راسیمی چله‌ی “مێهرشاد شه‌هیدی” خه‌ڵكی ناڕازی ڕوویان له شه‌قامه‌كان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، له ڕێوڕه‌سمی چله‌ی “مه‌هسا موگویی” له فوولادشاری ئیسفه‌هان خه‌ڵكی ناڕازی دژبه دیكتاتۆر دروشمیان وته‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شه‌ڕ هاتن، له شاری ئامۆل ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی “غه‌زاڵه چولابی” به به‌شداری هه‌زاران كه‌س و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه “عه‌لی خامنه‌یی” به‌ڕێوه‌چوو و هه‌زاران كه‌س له‌گه‌ڵ دایكی “نه‌وید ئه‌فكاری” له ڕێوڕه‌سمی چله‌ی “جه‌واد حه‌یده‌ری” له قه‌زوێن به‌شدارییان كرد و دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ئه‌نزه‌لی و ڕه‌شت به به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی چله‌ی “ئه‌میر نه‌ورووزی” و “بێهنام لایق پوور” له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان تێكهه‌ڵچوون و دژبه دیكتاتۆر دروشمیان وته‌وه.