ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحیدی تاران له وڵامی چه‌واشه‌كارییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
به‌یاننامه‌ی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحید سه‌باره‌ته به وڵامدانه‌وه به یه‌كه‌مین به‌یانییه‌ی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ٤٧ ڕۆژی ڕابردوویان په‌یوه‌ند دابوو به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئامرێكا، له كۆتای ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوو: هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له چه‌ند مانگی ڕابردوو و سناریۆسازییهكانیان دژبه چالاكانی كرێكاری و سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحید و كانوونی سنفی موعه‌لیمانی ئێران و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نوێنه‌ره‌كانیان له شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئیراده‌ی كرێكاران بۆ سه‌ربه‌خۆ بوون و گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان نه‌بووه. ئێمه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری پشتیوانی ده‌كه‌ین و خۆمان به به‌شێك له‌و خه‌باته ده‌زانین و به یارمه‌تی هاچینهكانمان بوێرانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازی ده‌كه‌وین و كۆڵ ناده‌ین بۆ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی.