ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شاره‌داری ئه‌هواز، كۆمباین سازی ته‌ورێز و پترۆشیمی په‌ردیسی بووشێهر له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و له‌به‌رده‌م ئوستانداری خووزستان كۆبوونه‌وه، هه‌روه‌ها كرێكارانی كۆمباین سازی ته‌ورێز له‌ناڕه‌زایه‌تی به گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان له هه‌میشه‌ییه‌وه بۆ قه‌راردادی میانیان گرت و خوازیاری پێداچوونه‌وه به‌و بڕیاره‌ی به‌رپرسانی شیركه‌ت بوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارانی پترۆشیمی په‌ردیس له بووشێهر له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.