ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بازاڕیانی مهاباد، سنه، مه‌ریوان، بانه و بۆكان بۆ جارێكی دیكه مانیان گرت و خه‌ڵكی ناڕازی له شاره‌كانی سنه، بۆكان، مهاباد، مه‌ریوان، تاران، ئیلام، ئیسفه‌هان و خاش دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیانی شاره‌كانی كوردستان به مه‌به‌ستی ئیدانه كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم بۆ جارێكی دیكه مانیان گرت و خه‌ڵكی بوێری سنه له چه‌ند گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به ڕێبه‌ندان و ئاگركردنه‌وه ڕێگای هاتووچۆی سه‌ركوتگه‌رانیان داخست و له شه‌قامی فێرده‌وسی به وتنه‌وه‌ی دروشم له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، له‌شاری بۆكان و دیوانده‌ره لاوانی قاره‌مان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن و خه‌ڵكی بوێری سه‌قز به داخستنی شه‌قامه‌كان و وتنه‌وه‌ی دروشم خۆپێشاندانیان كرد، به‌پێی دوایین زانیاری هێزه‌كانی رژیم له گه‌ڕه‌كی حاجی ئاوای سنه ئه‌مواڵی خه‌ڵكیان له‌ناوبردووه و ته‌قه‌یان له خه‌ڵكی ناڕازی كردووه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵكی ناڕازی ئیسفه‌هان له شه‌قامی چوارباخ ڕێپێو‌انی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و له شاری خاشی سه‌ر به ئوستانی سیستان و به‌لووچستان لاوانی شۆڕشگێڕ هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ڵانته‌ری ئه‌و شاره و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن.
