ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، قوتابیانی مه‌دره‌سه و خوێندكارانی زانكۆ له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قوتابیانی ده‌بیرستانی سینا له شاری سنه به دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێبه‌ندانیان سازكرد، هه‌روه‌ها قوتابیانی شاری قه‌زوین به ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره دروشمیان وته‌وه و قوتابیانی گه‌ڕه‌كی چیتگه‌ر و ئازادشاری تاران و ههروههخا شارستانی شه‌هریار دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه و خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی دروشمی “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌ید عه‌لی سه‌رنگوونه”یان به‌رزكرده‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارانی زانكۆی سه‌نعه‌تی یه‌زد و خواڕه‌زمی تاران دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه و خوێندكارانی ئه‌میركه‌بیر و سه‌نعه‌تی شه‌ریف له به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆكی زانكۆ كۆبوونه‌وه و داوای ئازادی هاوڕێكانیان كرد، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆی سه‌نعه‌تی شاهڕوود و خه‌یامی مه‌شهه‌د دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه و خوێندكارانی زانكۆی علووم پزیشكی و كوردستان سلف سرویسیان تێكه‌ڵ كرد، خوێندكارانی زانكۆی ئه‌لزه‌هرا و زانكۆكانی ئیسفه‌هان و شیراز به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی تراكت و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری وه‌لانانی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی بوون، خوێندكارانی زانكۆی ته‌ورێز دروشمی “یاشاسن كوردستان و بژی ئازه‌ربایجان”یان وته‌وه و خوێندكارانی زانكۆی تاران و ئازادی كه‌ره‌ج و خوێندكارانی زانكۆكانی ئامول و نه‌یشابوور دروشمی “دادپه‌روه‌ری له كوێیه”یان به‌رز كرده‌وه.