له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ٢٤ هاووڵاتی دیكه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “م‌بین تێهرانی” خوێندكاری زانكۆی تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرایه‌وه، “كه‌ریم محه‌ممه‌دی” خوێندكاری زانكۆی هونه‌ر، “موژگان كاڤووسی” چالاكی مه‌ده‌نی كوردی خه‌ڵكی مازه‌نده‌ران، “حه‌مید ڕۆسته‌می” و “محه‌ممه‌د ساعدی” خوێندكارانی زانكۆی تاران، “مههدیار كازمی” خوێندكاری زانكۆی ئازادی شومال، “ئارمان كه‌ریمی سلووك بۆن” خوێندكاری زانكۆی تاران، “جه‌ماڵ عه‌بدی” خه‌ڵكی سنه كه به برینداری كه‌وتووه‌ته ده‌ست ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان، “سرووش حسێنی” دانیشتووی سنه و “یووسف گرامی په‌روه‌ر” چالاكی كرێكاری شای سنه، “جه‌ماڵ و كه‌یوان جۆبرهئیلی” و “ئه‌فشین زارعی” خه‌ڵكی سایین قه‌ڵا، “حسێن نێعمه‌تی” خانه‌نشینكراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د، “مێحراب مورادی” خه‌ڵكی كرماشان، “ئه‌یووب خاوه‌ری” خه‌ڵكی مه‌ریوان، “زارا عه‌له‌مداری” و “نه‌عیم له‌شكه‌ری” خه‌ڵكی بیجاڕ، “سه‌عید موحسینی” خه‌ڵكی ئیلام، “وه‌حید مووسه‌وی” هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا، “مه‌رزیه ئه‌میری” ڕۆژنامه‌وان خه‌ڵكی تاران، “محه‌ممه‌د شێخالی” خه‌ڵكی پیرانشار، “موبین سلیمی” مێرمنداڵی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت، “كۆسار نۆخاڵی” خه‌ڵكی كامیاران و “مه‌یسه‌م موزه‌فه‌ری” خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر كه له هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر شوێنی كار و ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.