شه‌وی دووشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی ناڕازی له چه‌ندین شاری ئێران دژبه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی شاری ئه‌راك له گه‌ڕه‌كی “وه‌لیعه‌سر” دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به ئاگركردنه‌وه و وتنه‌وه‌ی دروشم ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ڕژیم بوونه‌وه، له شاری ته‌ورێز خه‌ڵكی قاره‌مانی ئه‌و شاره له گه‌ڕه‌كی “ئههراب” كۆبوونه‌وه و به داخستنی شه‌قامه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و خۆپێشاندانه‌كه تا دره‌نگانی شه‌و درێژه كێشا، له شاری ئیلام لاوانی بوێری ئه‌و شاره به چه‌كی كڵاشینكۆف هێرشیان كرده سه‌ر ئیداره‌ی ئیتلاعات و یه‌كێك له كهڵانتهرییهكانی ئه‌و شاره و شه‌ڕ و پێكدادان هاته ئاراوه، له شاری سه‌رده‌شت و سه‌قز لاوانی شۆڕشگێڕ به كردنه‌وه‌ی ئاگر و به‌ستنی شه‌قام ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ڕژیم بوونه‌وه و له شاری سیمنان هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵكی ناڕازی تاران له چه‌ند گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره به ڕێبه‌ندان و وتنه‌وه‌ی دروشم ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ڕژیم بوونه‌وه و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی به چه‌كی ساچمه‌یی و گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی خه‌ڵك و په‌نجه‌ره‌كانیان شكاند، له شاری كامیاران لاوانی بوێر دووربینه‌كانی سه‌ر شه‌قامیان له‌ناوبرد و له ئێرانشاری به‌لووچستان لاوانی شۆڕشگێڕ هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ئه‌فسه‌رێك و چه‌ند پاسدار كوژران و برینداربوون، هه‌روه‌ها لاوانی بوێری تۆركهمهن سه‌حرا بۆ یه‌كه‌م جار به كۆبوونه‌وه و ڕێبه‌ندان جاده و شه‌قامه‌كانیان به‌ست و دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه.