به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “سه‌كینه په‌روانه” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی مه‌شهه‌د پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی ئه‌و شاره ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “سه‌كینه په‌روانه” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی مانگی خه‌زڵه‌وه‌ر به فه‌رمانی به‌رپرسانی زیندانی مه‌شهه‌د هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێ به‌ندكراوی دیكه به‌ناوه‌كانی “مونیره نووری كیا”، “فاتمه فه‌یز” و “شه‌هلا” بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران گوازرابوونەوە و له‌وێ به بیانووی هه‌وڵدان بۆ شۆڕش له زیندان به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراون و هه‌ڕه‌شیان له “سه‌كینه” كردووه كه ئه‌گه‌ر له ته‌له‌فزیۆندا دان به تاوانه‌كانت نه‌نێی خۆشكه بچووكه‌كه‌ت ده‌كوژین، ناوبراو پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ زیندانی مه‌شهه‌د ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی له‌به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه كه ئه‌و سێ به‌ندكراوه به زۆره‌ملی ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كراون.