له‌ماوه‌ی رۆژانی ڕابردوودا ته‌رمی خۆپێشانده‌رێكی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج به‌ناوی “بێهناز ئه‌فشاری” له پزیشكی دادی پاكده‌شت دۆزرایه‌وه كه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ست دابوو و هه‌روه‌ها كچێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵی خه‌ڵكی ئێرانشار به‌ناوی “پارمیس ههمنهوا” به ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌خت كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “بێهناز ئه‌فشاری” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوور به مه‌به‌ستی به‌شداری به خۆپێشاندانه‌كانی شاری تاران له ماڵ چووبۆوه ده‌روه به‌ڵام هیچ كات نه‌گه‌ڕاوه ماڵی باوكی و پاش حه‌وتوویه‌ك ته‌رمه‌كه‌ی له پزیشكی دادی پاكده‌شتی كه‌ره‌ج دۆزرایه‌وه له حاڵێكدا ئاسه‌واری ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم به جه‌سته‌یه‌وه دیار بوو، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر مه‌دره‌سه‌یه‌كی كچانه له ئێرانشاری به‌لووچستان و كچێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ به‌ناوی “پارمیس ههمنهوا” ئه‌ده‌نه به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.