ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندكاران له چه‌ند زانكۆی ئێران بۆ جارێكی دیكه دژبه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی ورمێ به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ساندیس و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه هێزه‌كانی به‌سیج و حه‌راسه‌ت ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌ركوتی خوێندكاران و خۆپێشانده‌رانی ناڕازی نیشاندا، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆی ئازادی تاران له ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رزكرده‌وه، له زانكۆی ئه‌لزه‌هرا خوێندكاران به كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست ده‌ستبه‌سه‌ركران و ناڕوونی چاره‌نووسی هاوڕێكانیان نیشاندا و خوێندكارانی زانكۆی ئازادی سنه‌ش مانیان گرت و له ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه كۆبوونه‌وه، له شاری تاران و له زانكۆی به‌هه‌شتی خوێندكاران له‌به‌رده‌م كۆلێجی ئه‌ده‌بیات كۆبوونه‌وه و دژبه به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه، جێگای ئاماژه‌یه كه شه‌وی ڕابردووش هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردبۆوه سه‌ر خابگای فرشتهگانی كوردستان و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی خوێندكارانی كچیان دابوو، به‌ڵام له لایه‌ن مامۆستایانی زانكۆوه پشتیوانی كران و ڕێگه نه‌درا كه ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێن.
