ڕۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سێ كه‌س به‌ناوه‌كانی “محەمەد سەفایی”، “شەرمین عەبدووڵڵا پەنا” “ستارە عەزیزی” و “کوروش کەریمیان” به‌هۆی به‌شداربوون له خۆپیشاندانه سه‌راسه‌رییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چارهنۆسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محەمەد سەفایی”، خوێندکاری زانکۆی جوندی شاپووری ئەهواز، دوێنێ هەینی، لە بەشی ناوخۆیی سەدەف و “شەرمین عەبدووڵڵا پەنا” و “ستارە عەزیزی” ، ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری بانە و “کوروش کەریمیان”، تەمەن ٢٠ ساڵ، ڕۆژی چوارشەممە له‌شاری سه‌قز لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و هەتا ئێستا چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان نادیارە.
