پاش ئاگرگرتنی زیندانی ئێڤین و هێرشی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیم بۆ سه‌ر به‌ندكراوان، ئێرانیانی وڵاتانی جیهان به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم كۆبوونه‌وه و پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی دانیشتووی كانادا دژبه ده‌سه‌ڵاتی خوێنڕێژی كۆماری ئیسلامی ڕێپێوانێكی هه‌زاران كه‌سیان ئه‌نجام دا و ئێرانیانی شاری “سه‌ن دییه‌گۆ“ی ئامریكاش لهكۆبوونهوهیكی گه‌وره‌دا پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها ئێرانیان له شاری ئامستردامی هه‌له‌ند دژبه هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین كۆبوونه‌وه و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی دژبه جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی بوون. شایانی باسه كه ئێرانیان له چه‌ند شاری گه‌وره‌ی ئاڵمان به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران خۆپێشاندانیان كردووه.