“حامید ئیسماعیلیۆن” وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی، پهتهیشنێكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا داوا له سه‌رۆكانی حه‌وت وڵاتی سه‌نعه‌تی كراوه باڵیۆزه‌كانی كۆماری ئیسلامی وه‌ده‌ربنێن.
ئه‌وه پهتهیشنه نامه‌یه‌كه ڕووبه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی حه‌وت وڵاتی سه‌نعه‌تی، به‌ریتانیا، كانادا، ئا‌مریكا، ژاپون، ئاڵمان، فه‌ڕانسه و ئیتالیا كه له‌لایه‌ن ئێرانیانی به‌رگریكار له دادخوازی و مافی مرۆڤ نووسراوه. له‌و نامه‌یه ئاماژه به ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران و ئاگرگرتنی گوماناوی زیندانی ئێڤین كراوه و داوایان له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی حه‌وت وڵاتی سه‌نعه‌تی كردووه كه گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ئازادی زیندانیانی سیاسی و سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران، چڕتر بكه‌نه‌وه.