هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدان و مانگرتنی سه‌راسه‌ری گه‌لانی ئێران دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی عێراقیش ڕۆژی شه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ڕژیمی تیرۆریستی ئیسلامی له وڵاته‌كه‌یان، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،خۆپێشاندانه‌كان سه‌ره‌تا له مه‌یدانی ته‌حریر ده‌ستپێكرد و پاشان خه‌ڵكی ناڕازی به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به‌ڕێكه‌وتن، له نزیك ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز، هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ڕێگریكردن له ڕێپێوانی خۆپێشانده‌ران له گازی فرمێسك‌ڕێژ كه‌ڵكیان وه‌رگرت، به‌ڵام تێكهه‌ڵچوون له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه ده‌وڵه‌تییه‌كان هاته ئاراوه و چه‌ندین كه‌س برینداربوون.