ڕۆژی دووه‌شممه ٢٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی “خارادێژ” له نه‌غه‌ده ده‌ستیان دایه مانگرتن و كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته له ناڕه‌زایه‌تی به دواخرانی حه‌قده‌ستی ٧ مانگیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرت و پاشان له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی كاری شارستانی نه‌غه‌ده كۆبوونه‌وه. شایانی باسه، كرێكارانی شیركه‌تی “خارادێژ” خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان بوون، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ كام له به‌رپرسان وڵامده‌ره‌وه‌ی موتالباتی كرێكاران نه‌بوون.