به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له سه‌له‌فییه‌كانی گوندی “ته‌روه‌ڕێز“ی كامیاران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و گونده و پاش تێكهه‌ڵچوونیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ته‌قه‌یان به‌سه‌ریاندا كردووه.
به پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌یه‌كه ژماره‌یه‌ك سه‌له‌فی دانیشتووانی گوندی “ته‌روه‌ڕێز“یان بێزار كردووه و مزگه‌وتی گونده‌كه‌یانیان لێ داگیركردوون و كێشه و گرفتیان بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه درووست كردووه. ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی گونده‌كه له ئاست كار و چالاكییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن و له‌گه‌ڵیاندا به‌شه‌ڕ دێن، به‌ڵام سه‌له‌فییه‌كان له پێش چاوی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ته‌قه به‌سه‌ریاندا ده‌كه‌ن و هێزه‌كانی ڕژیمیش به ئه‌نقه‌ست ده‌ستێوه‌ردان ناكه‌ن و سه‌له‌فییه‌كان هه‌ڕه‌شه له مه‌لای مزگه‌وته‌كه ده‌كه‌ن كه ئه‌بێ گونده‌كه به‌جێبێڵێت.