ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزە ئه‌منییه‌کانی شاری بۆکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەمشارەیان دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كردووه.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، “جەعفەر ئەمینی” تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەزبەر، لە جاددەی گوندی “حەسار” لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە، دەستبەسەر و گوازترایه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار. شایانی باسه، هێزە ئه‌منییه‌کان پاش دەستبەسەر کردنی ناوبراو، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردووە. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هەتا ئێستا له هۆکاری دەستبەسەرکردنی “جەعفەر ئەمینی” هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه و بەدواچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ دڵنیا بوونه‌وه لە چارەنووسی ڕۆڵه‌كه‌یان هەتا ئێستا، بێ ئاکام ماوەتەوە.